نه‌هرۆ مه‌حموود: ته‌نيا له نيوه كه‌مترى نوێنه‌رانى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ماونه‌ته‌وه
پشكى هه‌رێم له‌سه‌دا 14 ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، نه‌هرۆ مه‌حموود رايگه‌ياند، له كۆى نوێنه‌رانى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، له نيوه كه‌متريان ماونه‌ته‌وه.
له ميانى به‌شداريكردنى له ژوورى هه‌واڵى كوردستان24، نه‌هرۆ مه‌حموود گوتى: هه‌موو تێبينييه‌كانى كورد به ره‌سمى پێشكه‌ش كران، وه‌ك به‌رگرى هه‌مووان به‌رگرييان له به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم كردووه، به‌ڵام كاتێك پرسى ده‌نگدان دێته ئاراوه ئاماده‌يى نوێنه‌رانى كورد گرنگه.
هه‌روه‌ها گوتى: ليژنه‌يه‌ك له لايه‌ن وه‌زاره‌تى دارايى و ليژنه‌ى دارايى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌يه‌كه‌وه، گۆڕانكارى له پرۆژه ياساى بودجه ده‌كرێت و دواتر له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه په‌سند ده‌كرێت و ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر به ژماره‌ى دانيشتوان بێت، پشكى هه‌رێم له‌سه‌دا 14 ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ئێمه داوامان كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه بێت. هه‌روه‌ها باسمان له‌وه كردووه، كه پشكى كورد له خه‌رجى سيادى بدرێت. پرسى پڕچه‌ككردنى پێشمه‌رگه و مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ش دابين بكرێت.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، نه‌هرۆ مه‌حموود له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پرۆژه ياساى بودجه، گوتى: زۆر زۆر زه‌حمه‌ته پرۆژه ياساكه به ته‌واوى ره‌تبكرێته‌وه، له 15ى ئاياره‌وه تا 15ى ئه‌يلوول ئاماده‌كراوه. زۆربه‌ى لايه‌نه‌كان دژى ئه‌و پرۆژه ياسايه‌ن، حكومه‌تيش داوايكردووه، ليژنه‌يه‌ك پێكبێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئه‌و بودجه‌يه. چونكه ده‌ربڕى روانگه‌ى حكومه‌تى نوێى عێراق نييه.
روونيشيكرده‌وه، رێژه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌دا 18 نييه و له‌سه‌دا 13.9يه، چونكه كورسييه‌كانى پارێزگاى مووسڵ و كه‌ركووكى له‌سه‌ر نييه و ته‌نيا پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پرسى پرۆژه ياساى بودجه‌ى 2019ى عێراق خرايه به‌رباس.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا وه‌زيرى دارايى عێراق، فوئاد حوسێن رايگه‌ياند، پرۆژه‌ی یاسای بودجه له لایه‌ن حكومه‌تی پێشوو ئاماده‌كراوه، دیدگه‌ی حكومه‌تی ئێستاش دیدگه‌یه‌كی دیكه‌یه و جیاوازه، دیدگایه‌ك كه په‌یوه‌ندی به داهاتوو و و پرسی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئابووری عێراقه‌وه هه‌یه، بۆیه كاتێك به‌راوردی ئه‌و دوو دیدگایه ده‌كه‌ین، جیاوازی هه‌یه، له نێوان هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه‌دا، پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆژه یاسای بودجه بكه‌ین، له كاتێكدا، ئێمه كاتمان كه‌مه و دیاریكراوه، بۆیه كات و بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان گرنگه.
گوتيشى: پرۆژه یاسای بودجه په‌یوه‌ندی به سیسته‌می ئابووری ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌ت بگۆڕێت و هانی كه‌رتی تایبه‌ت بدات، بۆیه پێویستی به میكانیزمی دیكه هه‌یه، سێ رۆژ له‌مه‌و به‌ر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لیژنه‌ی دارایی كۆبووینه‌وه و ئه‌و پێشنیازانه خرانه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ پێشنیازه‌كانی ئێمه ده‌هاته‌وه و هاوڕابووین، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دروستكراوه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له پرۆژه یاسای بودجه، ئێمه ژماریه‌ك بیرۆكه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكراون، لێكۆڵینه‌وه له‌و بیرۆكانه ده‌كه‌ین و دواتر له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، ئێمه زۆر راشكاوانه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان كارده‌كه‌ین، من له ته‌واوی قۆناغه‌كاندا ئاماده‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیم له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و به تایبه‌تیش لیژنه‌ی دارایی.
هه‌ر له باره‌ی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، مه‌ريوان نادر، رايگه‌ياند، كه‌موكوڕی زۆر له پڕۆژه یاساكه‌دا هه‌یه.
مه‌ریوان نادر گوتیشی: به گوێره‌ی ئاماره‌كان، كورد له سه‌دا چوارده‌ی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنێت، كه‌چی له‌و ژماره‌یه‌ش پشكی كوردیان كه‌متر داناوه.
ئ.ر