سه‌فين دزه‌يى: چه‌ند داواكارييه‌كمان له‌ باره‌ى بودجه‌ ئاراسته‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه‌

داواشى كرد، ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بگه‌ڕێته‌وه ‌بۆ حكومه‌ت

K24 – هه‌ولێر:

سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی عێراق به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند داوایه‌ك ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی  ئه‌و داواكارییانه‌ له‌ناو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ جێگیر بكرێن و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، پێش ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواشى كرد، ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بگه‌ڕێته‌وه ‌بۆ حكومه‌ت  و په‌رله‌مان په‌سه‌ندی نه‌كات.

هه‌ر له‌ باره‌ى هه‌ڵوێستى كورد سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ ياساى 2019ى عێراق، هەردوو پارێزگاری هەولێر و سلێمانی لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق ناڕازین، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر پێیوایە ئەو پرۆژە یاسایە ستەمە لە شارێک کە سەدان هەزار ئاوارەی لەخۆ گرتووە، هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پرۆژە یاسای بودجە بە درێژکراوەی ستەمەکانی دوای 2014 دەزانێت.

لە و ميانه‌يه‌دا كاوه‌ محه‌ممه‌د، پەرلەمانتاری فراكسيۆنى گۆڕان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێیوایە هەندێک خاڵی شاراوە هەن لە بودجەکەدا کە مەترسین بۆ هەرێمی کوردستان.