سلێمانی.. دوو هاووڵاتی خۆیان سووتاند
له دوو رووداوی جیابووه
K24 - سلێمانی:
له دوو رووداوی جیادا له شاری سلێمانی، دوو هاووڵاتی خۆیاند سووتاند، هه‌ردووكیان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ریی پێویستیان بۆ ده‌كرێت.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوو هاووڵاتی خۆیان سووتاندووه و هه‌ردووكیان له ژیاندا ماون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
روونیشی كرده‌وه، یه‌كێكیان له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشه و به هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه خۆی سووتاندووه، ئه‌وه‌ی دووه‌میش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وت چووه‌ته قورگییه‌وه ناتوانێت قسه بكات.
هاوژین جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، له باره‌ی رووداوی یه‌كه‌م رایگه‌یاند، به گوێره‌ی گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌نی له سه‌رووی 50 ساڵه و به‌ر له‌وه‌ی خۆی بسووتێنێت ئاشكرای كردووه كه كێشه‌ی خێزانیی هه‌یه و له ژیانی خۆی بێزار بووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، كه‌سی دووه‌میش به هه‌مان شێوه‌یه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وتێكی زۆری خواردووه نه‌یتوانیوه هیچ قسه‌یه‌ك بكات.