به‌ڕێوبه‌رايه‌تى نوێى ره‌گه‌زنامه‌ى كه‌ركووك به بێ هيچ نووسينێكى كورديى سه‌ر تابلۆكانى كرايه‌وه
بە بڕیاری ڕاکان سەعید پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك نووسینە کوردییەکان لابراون
K24 – كه‌ركووك:
باڵه‌خانه‌ی نوێی بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی لەکەرکووک، بە بێ هیچ نووسینێکی کورديی کرایەوە.
بە گوێره‌ى زانیارییەکانیش پێشتر نووسینی تابلۆکان و لۆگۆی بەڕێوبەرایەتییەکە بەزمانی کوردیش نووسراوە، بەڵام بە بڕیاری ڕاکان سەعید پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك نووسینە کوردییەکان لابراون.
ئەگەرچی بڕياره 3ى مانگى داهاتوو، دوا مۆڵەتی ڕاکان سەعید بێت بۆ سوێندخواردنی لە پەرلەمان و جێهێشتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک، بەڵام ئەگەر لایەنە سیاسییەکانی کورد لەسەر کاندیدێک ڕێک نەکەون بۆ پۆستی پارێزگار، ئەوا ڕاکان سەعید وەک خۆی دەڵێت: ئەو پۆستە به‌جێناهێڵێت و بەردەوام دەبێت.
له‌و باره‌يه‌وه له ميانى به‌شداريكردنى له ژوورى هه‌واڵى كوردستان24، قائيمقامى كه‌ركووك، كاميل ساڵه‌يى رايگه‌ياند، هه‌ندێك لايه‌ن هێشتا ئه‌زموونيان له‌وه وه‌رنه‌گرتووه، كه پرۆسه‌يه‌كى 40 ساڵه‌ى ته‌عريب له كه‌ركووك شكستيهێناوه و ئێستا دووباره ده‌يانه‌وێت هه‌مان هه‌ڵه‌ى رابردوويان دووباره بكه‌نه‌وه.
گوتيشى: بۆ كورد و عه‌ره‌ب و كريستيان و توركمان گرنگه به‌يه‌كه‌وه كار بۆ پێكه‌وه ژيان له كه‌ركووك بكه‌ن، نه‌ك لايه‌ك ئه‌جێنداى خۆى بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌وانى ديكه‌دا.