شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه بانگهێشت كراون
K24- هه‌ولێر:
دوای ئاماده‌یی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێ كردنی كێشه ههڵسهپێردراوهكان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، چه‌ند رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ لەگەڵ حکومەتی عێراق كراوه و، لەسەر تەواوی کێشە چارەسەرنەکراوەکانیش شاندێکی باڵای حکوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24ـیش، ئه‌و شانده‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێكده‌هێنرێت و گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ش كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دات، بریتین له: "كێشه‌ی نه‌وت، پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق و دۆخی كه‌ركووك"، هاوكات شانده‌كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت
لەبەرامبەردا ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت، "بەردەوام حکوومەتی عێراق ھەوڵی بێھێزکردنی حکوومەتی ھەرێم دەدات، بۆیە وا باشترە ئەمجارە حکوومەتی ھەرێم له گفتوگۆكان جددی بێت و هیچ شاندێكی حزبی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدا نه‌كات و شاندی دانوستانكار له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی هه‌رێم دانوستان بكات، بۆئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌غدا بێهێز دهرنهكهوین".
چوونی شاندەکەی ھەرێم، لەسەر بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراقە، کە داوای کردووە راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان گفتوگۆ بکات، سەردانی شاندەکەش بۆ بەغدا، پێش پێک‌ھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم دەبێت.
H.B