وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا: داعش وه‌ك ئايدۆلۆژيا زيندووه‌

ئه‌گەر حکوومەتی عێراق سەرچاوەی درووستبوونی داعش چارەسەر نەکات تووشی کێشەی گەورەتر لە داعش دەبێت

K24 – هه‌ولێر:

جێگری وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جۆن ڤان دێر زەندی رايگه‌ياند، داعش وەک ئایدۆلۆژیا زیندووە و ئه‌گەر حکوومەتی عێراق سەرچاوەی درووستبوونی داعش چارەسەر نەکات تووشی کێشەی گەورەتر لە داعش دەبێت.

هاوکات کونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر، ویلیەم کۆشن داواى لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان كرد کێشەی بێکاری چارەسەربکات بۆ ئەوەی تیرۆر سوود لە بۆشایی ئابووری نەبینێت.

جەیسیکا سۆر، پێیوایە دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەندێکجار خۆیان سەرچاوەی تیرۆرن.