شاندێكی وەزارەتی دارایی ھەرێم لەگەڵ بەغدا تاوتوێی بودجە دەكەن
"تێبینیەكانی ھەرێمی كوردستان گەیەندراوەتەوە لایەنە پەیوەندیدارەكان"
K24 - سلێمانی
جوان ئیحسان، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24 رایگەیاند: "لیژنەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی بودجەی 2019ی عێراق کۆبووەتەوە".
گوتیشی: "شاندەكەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بودجەیان کردووە".
ئاماژەی بەوەشدا: "هەردوولا لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان رێککەوتوون، ماوەتەوە لەسەر ئاستی باڵا لە پەیوەندی دابن".