پۆلیسی هەولێر: ژمارەیەك داواكراو له سلێمانی داڵدهدراون
"سلێمانی داواکراوەکانمان رادەست ناکەنەوە"
K24 - ھەولێر
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەندێك لەو کەسانەی لە شاری هەولێر تاوانیان ئەنجامداوە، ئێستا لەلای بەرپرسانی ئەمنی شاری سلێمانی داڵدەدراون و حەوێندراونەتەوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتی: "كۆمەڵێك كەس لە ھەولێر تاوانیان ئەنجامداوە و لە شاری سلێمانی لەلایەن بەرزترین دەسەڵاتی ئەمنی داڵدە دراون، چەندین جار بڕیاری دەستگیركردنیان رەوانەی سلێمانی كراوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی قسە كراوە، بۆ ئەوەی ئەو تاوانبارانە رادەستی پۆلیسی ھەولێر بكەن، بەڵام بە داخەوە ئەو تاوانبارانە رادەست نەكراون".
عەبدولخاڵق تەڵعەت، ئەوەشی خستەڕوو: "پێشتر تاوانبار ھەبووە لە سلێمانی رووی كردووەتە ھەولێر، دەستگیرمان كردوون و رەوانەی سلێمانیمان كردنەوە، پێویستە ئەو ھەماھەنگییە پتەوتر بكرێت".