ڤيديۆ.. سه‌گێك سێ مانگه چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كات
خاوه‌نه‌كه‌ى به هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه گيانى له ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
له شارى هوت هوتى باكوورى چين، له مانگى ئابى رابردووه‌وه تا ئێستا سه‌گێك ئه‌و شوێنه به‌جێ ناهێڵێت، كه له خاوه‌نه‌كه‌ى جيا بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌كات، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ى به هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه گيانى له ده‌ستداوه و چيديكه ناگه‌ڕێته‌وه.
شوفێرێكى تاكسى له نزيك شوێنى رووداوه‌كه، رايگه‌ياندووه، ئه‌و سه‌گه به درێژايى سێ مانگى رابردوو، سه‌ره‌ڕاى گه‌رما و باران و خراپى كه‌شوهه‌وا شوێنى خۆى به‌جێنه‌هێشتووه.
گوتيشى: رۆژى 21ى ئابى رابردوو، له‌و شوێنه رووداوێكى هاتوچۆ روويدا و بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى خاوه‌نى ئه‌و سه‌گه، له‌و رۆژه‌وه سه‌گه‌كه چاوه‌ڕێى بينينهوهى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كات.
باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك كه‌س ده‌يانه‌وێت خواردنى پێ بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و سه‌گه له نائاشناكان ده‌ترسێت و كه‌مێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام دێته‌وه هه‌مان شوێنى خۆى.