دەروازەیەکی نوێ لە نێوان هەرێم و تورکیا دەکرێتەوە
رێگای کاڵا تورکییەکان نزیک دەکاتەوە
K24- هه‌ولێر:
دەروازەیەکی سنووری نوێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە و رێگای کاڵا تورکییەکان نزیکتر دەکاتەوە.
لە ساڵی 2014، ده‌روازه‌ی سنووریی زێتێ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له ده‌ڤه‌ری بارزان ره‌زامه‌ندی كرانه‌وه‌ی وه‌رگیرا، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش كاره‌كانی وه‌ستێنران، ماوه‌ی مانگیكه كار له‌سه‌ر بنیادنانی ئه‌و كۆمه‌ڵگا سنورییه ده‌كرێت و وه‌ك قۆناخی یه‌كه‌میش كار له‌سه‌ر دروستكردنی رێگاكه‌ی ده‌كرێت.
جگه له سنوری پارێزگای هه‌ولێر، ده‌روازه‌ی سنوریی زێتێ بۆ بازاڕه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش نزیكترین ده‌روازه ده‌بێت بۆ گواستنەوەی کاڵا تورکییەکان، له‌كاتی توندتركردنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاش بۆ سه‌ر ئێران رۆڵێكی گرنگ وه‌ك جێگره‌وه دەبینێت.
H.J