نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی ره‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستانيان تاووتوێكرد
جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌ندرۆ بیێك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، دوايين ره‌وشی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستانییان تاووتوێكرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و دیداره‌دا باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاووتوێ كران.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌شداریكردنی كارای هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا، به‌رده‌وامبوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌كه و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا پێشوازییان له بڕیاری حكوومه‌تی عێراقی فیدرال كرد به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به رێگه‌ی بۆریی هه‌رێمی كوردستان كه سوودێكی باشی بۆ ته‌واوی عێراق ده‌بێت.
ئ. م