كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینی كراو
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلەی بارانبارین بەردەوام دەبێت، كە چەند رۆژە رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەروی تەواودا دەبێت، لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز ئەگەری بارانبارین ھەیە.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.
