زانكۆی سۆران بیانییەكان فێری زمانی كوردی دەكات

سێ پەرتوكی فێركاری زمانی كوردی ئامادەكراون

K24 - سۆران

زانكۆی سۆران لە پڕۆژەیەكی نیشتمانی فێركاریدا بیانییەكانی نیشتەجێی ھەرێمی كوردستان، فێری زمانی كوردی دەكات. لە دەستپێكی پڕۆژەكەدا سێ پەرتوك ناسێندران، كە لەلایەن د.ھەڵمەت بایزە، ئامادەكراون.

د.ھەڵمەت بایز، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژەكانی سەنتەری ھەندرێن بۆ زمان و توێژینەوەی كولتووری و پڕۆژەكە زنجیرەی فێركاری زمانی كوردییە، ئەو پڕۆژەیە یەكەمجارە بە سیدی و كتێب ئامادە دەكرێت، كە تایبەتە بەو بیانیانەی ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان، كە دەیانەوێت فێری زمانی كوردی ببن، بەڵام پێشتر كێشەیان ئەوەبوو كە ھیچ پەرتوكێكی ئەكادیمی لەو بوارەوە نەبووە، بۆیە ئێمە لە سەنتەری ھەندرێن ھەوڵماندا لە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ، وەك قۆناخی یەكەمی فێركاری زمانی كوردی سێ كتێب چاپ بكەین".

راشیگەیاند: "پێشتر فێرخوازمان ھەبووە، زۆر لەو بیانیانەی كە یەك وشەی زمانی كوردیان نەدەزانی، لەگەڵ ئێمە وایان لێھاتووە ئێستا بە باشی بە كوردی قسە دەكەن".

دكتۆر ھەڵمەت، ئاماژەی بەوەشدا: "لە داھاتوودا بەرنامەمان ھەیە بۆ ئەو بیانیانەی كەمێك كوردی دەزانن، یان دەزانن قسەی پێ بكەن ھەوڵدەدەین فێری نووسینی كوردیان بكەین".

ھ.م

زانكۆی سۆران بیانییەكان فێری زمانی كوردی دەكات
زانكۆی سۆران بیانییەكان فێری زمانی كوردی دەكات
زانكۆی سۆران بیانییەكان فێری زمانی كوردی دەكات
زانكۆی سۆران بیانییەكان فێری زمانی كوردی دەكات