سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حەکیم کاکە وەیس دەكات

"پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم نووسەر و رۆشنبیرانی كوردستان و خەڵکی خۆڕاگری شاری کەرکووك دەكەم"

K24 - ھەولێر

سەرۆك مەسعود بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و رۆشنبیر حەکیم کاکە وەیس، پەیامێكی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی ھاتووە: "خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و رۆشنبیری کۆچکردوو حەکیم کاکە وەیس، بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و رۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، کاک (حەکیم کاکە وەیس) ـم پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم نووسەر و رۆشنبیرانی كوردستان و خەڵکی خۆڕاگری شاری کەرکووك دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم".

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی حەکیم کاکە وەیس

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بۆ بەڕێز خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و رۆشنبیری کۆچکردوو حەکیم کاکە وەیس، بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و رۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، کاک (حەکیم کاکە وەیس)ـم پێ گەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم نووسەر و رۆشنبیرانی كوردستان و خەڵکی خۆڕاگری شاری کەرکووك دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک حەکیم کاکە وەیس بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

19ـی11ـی2018