دوو كەس لەسەر ساختەكاری دەستگیر كران

"ساختەكاریان لە تۆمار كردووە"

K24 - سلێمانی

دوو كەس بە تۆمەتی ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار لە سلێمانی دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێك ئاشكرای كرد: "شەوی 18/11/2018، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بە هەماهەنگی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەك بە هاووڵاتیان".

لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: "دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار زانیارییان دەستكەوت لەسە دوو تۆمەتبار كە هەستاون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەكە بە هاووڵاتیان لە سنووری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لیژنەیەكیان پێكهێنا و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشداوە: "هەریەك لە تۆمەتباران (ع ، ر ، ح)  دانیشتووی شاری كەركووك  و (ك ، ع ، ش) دانیشتووی شاری هەولێر بە فەرمانی دادوەرو بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و رەنگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ كەسانی دیكەش دەربچێت كە دەستیان هەیە لەم تاوانەدا".