بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان و عێراق ماراسۆنێكی بایسكلسواری به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی ماراسۆنەکەیە
K24 – هه‌ولێر:
رۆژی ھەینی 30ـی تشرینی دووەم - نۆڤەمبەر ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی بایسكلسواریی بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 بەڕێوەدەچێت.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ماراسۆنه‌كه ده‌كات و کوردستان24 وەک سپۆنسەری میدیایی راستەوخۆ دەیگوازێتەوە.
ئەو ماراسۆنە كە لەشاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت، مه‌ودای ماراسۆنه‌كه سێ كیلۆمه‌تر و 200 مه‌ترە و له ترافیك لایتی كورانی عەنكاوه تاكو به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆ درێژی هەیە.
پێشبینی ده‌كرێت زیاتر له 200 كه‌س به‌شداریی بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیش بایسكلی ده‌ست نه‌كه‌وێت و ئاره‌زووی به‌شداریكردنی هه‌بێت، بایسكلی تایبه‌تی پێده‌درێت.
ماراسۆنه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 30/11/2018 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هەوڵێکە بۆ بە کو‌لتوور کردنی بایسکیلسواری لە هەرێمی کوردستان.
بۆ ناونووسکردن سەردانی ئەم لینکە بکە.
H.J