لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە 7 ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

"چوار كەسیان منداڵن"

K24 - سلێمانی

لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ، حەوت ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو بەهۆی شۆڕتی كارەباوە ماڵێك لە چەمچەماڵ ئاگری گرت و 7 ئەندامی خێزانەكە گیانیان لەدەستدا، بەشێوەیەك ئەو خێزانە شەو هیتەریان داگیرساندوەو دواتر شۆرتی كردووەو دوكەڵێكی زۆری كردووە، بەهۆی ئەو دوكەڵەشەوە سەرجەم ئەندامانی‌ خێزانەكە خنكاون كە لەحەوت كەس پێكهاتوون".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانی دیكە تەرمی قوربانییەكان رەوانەی نەخۆشخانە كران بە مەبەستی  توێكاری و لێكۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەكە".

ئاشكرا كراوە: "ئەو خێزانە ئاوارەی عەرەبن و دانیشتووی چەمچەماڵن، ئەو حەوت كەسەی گیانیان لەدەستداوە چوار كەسیان منداڵن و سێ كەسەكەی دیكەش گەورەن".

ھەر لەو راگەیەندراوەدا ئەوەخراوەتەڕوو: "لەلایەن بنكەی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".

ھ.م