سەرۆك بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێكەوت
لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت
K24 – ههولێر:
ئهمڕۆ سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت.
بڕیار وایە سەرۆك بارزانی لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆببێتەوە و لەبارەی مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان و ئاساییكردنەوەی ڕەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا، گفتوگۆ بكەن.