پەرلەمانی ئیسرائیل دژی ئێزدییەکان دەنگی دا
بڕیارێکی لەبارەی ئێزدییەکان رەتکردەوە
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی ئیسرائیل ره‌تیده‌كاته‌وه تاوانه‌كانی داعش دژی كوردانی ئێزدی وه‌كو جینۆساید بناسێنێت.
په‌رله‌مانی ئیسرائیل كه ناسراوه به كنسێت، له دانیشتنێكی تایبه‌تدا ده‌نگی له‌سه‌ر به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش دژی كوردانی ئێزدی‌دا و به كۆی 58 به 38 ده‌نگ، ره‌تیكرده‌وه ئه‌و تاوانانه‌ی دژی كوردانی ئێزدی وه‌كو جینۆساید بناسێنێت.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسرائیل، هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی به جینۆسایدناسانده‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و تاوانانه‌یان وه‌كو جینۆساید نه‌ناساندووه و هه‌ربۆیه ئه‌وانیش به جینۆسایدی ناناسێنن.
لە ساڵی 2014، داعش هێرشیکردە سەر ناوچە ئێزدی نشینەکان و هەزارن کەسی کۆمەڵکوژکرد، بەڵام تاکو ئێستا نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو تاوانەی بە جینۆساید نەناساندووە.