9 نیشانە دەریدەخەن زیاد لە پێویست ئاو دەخۆیتەوە
زۆر خواردنەوەی ئاو زیانی تەندروستی زۆری هەیە
K24 – ههولێر:
خواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو گرنگی زۆری بۆ لەش هەیە و بەسوودە، بەڵام زۆر خواردنەوەی ئاو چەند کێشەیەک بۆ لەشی مرۆڤ دروست دەکات.
کەسێکی پێگەشتووی تەندروست رۆژانە 9 بۆ 13 پەرداخ ئاو دەخواتەوە، بەڵام گەر ئەم 9 نیشانەیەت هەبوو ئەوا تۆ زیاد لە پێویست ئاو دەخۆیتەوە.
1- ئەو کاتەنەشی تینوت نییە، ئاو دەخۆیتەوە
ئەگەر تینوت نەبوو نابێت ئاو بخۆیتەوە چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگی ئەلیکترۆلیت ( ئەو ماددەیەی کە لە ئاودا دەتوێتەوە و گیراوەیەک پێکدەێنێت تەزووی کارەبا دەگەیەنێت)، بەمەش کاری ئۆرگانەکانی لەش تێکدەچن.
2- رەنگی میزەکەت تەواو روون و سپییە
ئەگەر رەنگی میزەکەت زۆر تۆخ بێت، ئەوا تۆ بڕی پێویست ئاو ناخۆیتەوە، بەڵام گەر رەنگی میز زۆر روون و سپی بێت، مانای وانییە کە کارێکی تەندروست دەکەیت.
ئەگەر رەنگی میز زەردێکی کاڵ هاوشێوەی رەنگی لیمۆ بێت ئەوا تۆ بڕێکی پێویست ئاو دەخۆیتەوە، بە پێچەوانەوە، کەم یان زۆر ئاو دەخۆیتەوە.
3- هەستان لەخەو بۆ میزکردن
رۆژانە 6-7 جار میزکردن ئاساییە، ئەگەر بێ هیچ کێشەیەکی تەندروستی، شەوانە بۆ میزکردن خەبەرت دەبێتەوە، ئەوا تۆ زیاد لە پێویست ئاو دەخۆیتەوە.
4- هەڵئاوسانی قاچ، دەست و لێو
یەکێک لە نیشانەکانی تێکچوونی هاوسەنگی ئەلیکترۆلیک، هەڵئاوسانی قاچ، دەست و لێوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی رێژەی سۆدیۆم لە خوێندا کەم دەکات.
5- سەرئێشە
کەمبوونی سۆدیۆم لە خوێندا کار دەکاتە سەر خانەکانی مێشک، بەجۆرێک مێشک فشار دەخاتە سەر ئێسکی سەر، بەمەش سەر ئێشە دروست دەبێت و لە هەندێک حاڵەتیشدا کەسە زیان بە مێشکی دەگات و دووچاری لەخۆچوون و بێهۆشی دەبێت.
6- هەرگیز بێ بوتڵێک ئاو لە ماڵ ناچیتە دەرەوە
ئەگەر هەمیشە بوڵێک ئاو هاوڕێت بێت، ئەوا مانای ئەوەیە تۆ زۆر ئاو دەخۆیتەوە و بەمەش زیان بە تەندروستیت دەگەیەنیت.
7- تێکچوونی گەدە
ئەگەر بەبێ هۆکار هەستی رشانەوە تیایدا دروست بێت، ئەوا رێژەیەکی زۆر ئاو دەخۆیتەوە.
8- بێ هێزی ماسوولکە
هەر بەهۆی کەمبوونەوەی سۆدیۆم لە لەشتدا، لەرزین و بێ هێزیی لە ماسولکەکانت دروست دەبێت، جیا لەوەش هەست بە ئازاری دەست و قاچ دەکەیت.
گەر ئەو نیشانەت هەیە ئەوا ئەگەری هەیە تۆ بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە.
9- هەستکردن بە ماندویی
یەکێک لە هۆکارەکانی خەواڵویی بۆ تێكچوونی هاوسەنگی ئەلیکترۆلیت دەگەڕێتەوە. ئۆڤەرهایدرەیشن (زیادبوونی زۆری رێژەی ئاو لە لەشدا) دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە هەست بە ماندویی و بێ هێزیی بکات.
سەرچاوە: Business Insider
H.J