یۆرگن كڵۆپ و گواردیۆلا تیپه‌كانی به‌رامبه‌ریان گۆڵباران كرد
مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول له ڕاماڵینی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ به‌رده‌وامن
ئه‌مرۆ له گه‌ڕی سیزده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ زنجیره‌یه‌ك یاری به‌ڕێوه چوون، یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆمار كرد.
مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گورزێكی گه‌وره‌ی له وێستهام وه‌شاند و به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
گۆڵه‌كانی سیتیزن، له لایه‌ن (لێرۆی سانێ 2 گۆڵ و داڤید سیلڤا و ستێرلینگ) تۆمار كران.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، لیڤه‌رپوول له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد، كاتێك به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به واتفۆرد هێنا.
گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوول له لایه‌ن (محه‌مه‌د سه‌ڵاح، ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد و بۆبێرتۆ فێرمینیۆ) تۆمار كران.
دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول شوێنی خۆیان له پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می پرێمه‌رلیگ قایمتر كرد، سیتیزن 35 خاڵی كۆكردۆته‌وه و لیڤه‌رپوولیش خاوه‌نی 33 خاڵه.
.jpg)