10 وڵات زۆرترین توندوتیژی دژ بە ژنانی تێدا ئەنجام دەدرێت
36%ی ژنان لە عێراق لەلایەن مێردەکانیانەوە لێیان دەدرێت
K24 – ههولێر:
نوێترین بە دواداچوونی نێودەوڵەتی 10 پڕ توندوتیژترین وڵات بۆ ژنان پۆلێن دەکات و لەناویان هیندستان یەکەمە.
دامەزراوەی تۆماس رۆیتەرز توێژینەوەیەکی بۆ بەدواداچوون لەبارەی توندوتیژی دژی ژنان بە هاوکاری 550 شارەزا ئەنجامداوە، لەو بەدواداچوونەش هێرش بە تێزاب، خەتەنەکردنی مێینە، هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵی و ئەشکەنجەدان بنەمای پۆلێنکردنی وڵاتانن.
نۆ لەو وڵاتانە لە ئاسیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقان، تەنها ئەمەریکا نەبێت پلەی دەیەمی گرتووە.
پۆلێن کردنی وڵاتەکان بەم جۆرەی خوارەوەیە:
- هیندستان
- ئەفغانستان
- سووریا
- سۆماڵ
- سعوودییە
- پاکستان
- کۆنگۆ
- یەمەن
- نایجیریا
- ئەمەریکا
لە ساڵی 2010، نەتەوە یەکگرتووەکان داتایەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرایکرد، یەک لە هەر پێنج ژن لە عێراق دووچاری توندتیژی دەبێتەوە، لە ساڵی 2012، وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە ، لانیکەم 36%ی ژنانی عێراق بە دەستی مێردەکانیان توندوتیژیان رووبەڕوو دەکرێتەوە.
لە توێژینەوەیەکی جیاوازدا، ماڵپەڕی بێزنس ئینسایدەر عێراقی بە حەوتەم وڵات لە جیهان هەڵبژارد کە زۆرترین توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان تێدا دەکرێت.
H.J