رامۆس قسه‌ی كۆتایی خۆی له باره‌ی مادده‌ی وزه‌به‌خش و قه‌ده‌خه‌كراو كرد
رامۆس: تا ئێستا 300 جار پشكنینی ئه‌م مادهیهم بۆ كراوه
سێرخیۆ رامۆس به‌رگریكار و كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه به‌درۆ ده‌خاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن مادده‌ی وزه‌به‌خشی قه‌ده‌خه‌كراوی به‌كار هێنابێت و ده‌ڵێت كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت ناوبانگی بزڕێنن، رامۆس دووپاتیده‌كاته‌وه به ئارامی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ده‌كات.
سێرخیۆ رامۆس سه‌ركرده‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به ئارامی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌م، بێگومان ئه‌م ده‌نگۆیه بێزارم ده‌كات، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئه‌م بابه‌ته ده‌به‌ینه دادگه، ماوه‌ی 15 ساڵه یاریی ده‌كه‌م و تاكو ئێستا هیچ جارێك ره‌تم نه‌كردووه‌ته‌وه پشكنینی مادده‌ی وزه‌به‌خشی قه‌ده‌خه‌كراو بكه‌م.
رامۆس گوتیشی: به هیچ شێوه‌یه‌ك یاساكانم پێشێل نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی زیاتر له‌و 300 پشكنینه ده‌ركه‌وتووه كه بۆم كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئارامم و هه‌ست به دڵه‌راوكێی ناكه‌م، كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت ناوبانگم بزڕێنن، به‌ر له مانگ و نیوێك ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان ده‌ستپێكردووه، ده‌یڵێمه‌وه من و یانه‌كه‌شم به ئارامی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین، هیچ شتێكمان نییه لێی بترسین، فێدراسیۆنی ئه‌وروپا و ئیسپانیا و یانه‌كه‌شم سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیان له‌لایه.