رۆژنامەی شپیگڵ بەڵگەی كاره‌ ناياساييه‌كه‌ى رامۆس بڵاودەکاتەوە

رامۆس مادده‌ى وزه‌به‌خشى به‌كارهێناوه‌

شپیگێلی ئەڵمانی ئەو بەڵگانە بڵاودەکاتەوە کە دەیسەلمێنێت سێرخیۆ رامۆس مادەی قەدەخەکراوی بەکار هێناوە.

دوای ئەوەی رۆژنامەی ئەڵمانی هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە بەگریکاری مێرنگی لە فاینالی چامپیۆنزلیگی2017  پێش یاری یانەکەی بەرامبەر یۆڤینتۆس مادەی قەدەخەکراوی بەکارهێناوە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا، یانەی ریال مەدرید و خودی ئەو یاریزانە ئەم هەواڵەیان رەتکردەوە، بۆیە دواجار رۆژنامەی شپیگێڵ ئەو بەڵگانەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: رامۆس دوای کۆتایی هاتنی یارییە یەکسەر چووەتە حەمام و خۆی شوشتووە، ئەمەش پێچەوانەی یاسایە و ئەو یاریزانانەی کە داوایان لێدەکرێت پشکنینی پزیشکیان بۆ بکرێت، نابێت خۆیان بشۆن، هەربۆیە ئەم کارەی رامۆس گومانی دروست کردووە و رۆژنامە ئەڵمانیەکەش پیداگیرە لەسەر ئەوەی کە بەرگریکارەکەی شایانەکان مادەی قەدەخەکراوی بەکارهێنا.

Fly Erbil Advertisment