ئاسانترین رێگا بۆ لولکردنی قژت لە ماڵەوە بزانە
بێ پارە و بە چەند چرکەیەک قژت لول بکە
K24 – ههولێر:
زۆرجار خانمێک بۆ لولکردنی قژی پارەیەکی زۆر لە ئارایشگاکان خەرج دەکات، بەڵام ئۆلیڤیا سمالێی، شارەزای ماکیاژ، رێگایەکی ئاسان ئاشکرا دەکات.
ئۆلیڤیا بوتڵێکی ئاوی هێناوە و بە قەد دەمی وشکەرەوەیەک کونی تێکردووە، پاشان ئەو بەشەی قژی کە دەیەوێت لولی بکات دەیخاتە ناو بوتڵەکە و بە وشکەرەوەکە فشاری دەخاتە سەر.
ئەو خانمە دەڵێت، کاتێک پەلەتە و ناشتەوێ پارەیەکی زۆر لە لولکردنی قژت بدەیت، ئەم رێگایە بەکاربهێنە.
H.J