"مێسی بێبه‌ش ده‌بێت و كریستیانۆ له خه‌ڵاتێكی گه‌وره نزیك ده‌بێته‌وه"
له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته 3 ئه‌ستێره كێبڕكێ ده‌كه‌ن
به‌ربژێرانی کۆتایی بەدەست هێنانی ناسناوی گلۆب سۆکەر راگەیێندران كه تێیدا هەر یەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کلیان مباپێ و ئانتوانی گریزمان كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی گڵوب سۆكه‌ر، 3 کۆتا پاڵێوراوی بەدەستهێنانی ناسناوی ساڵانە گلۆب سۆکەرن و ئەم یاریزانانە رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکە دەکەن، دوو وەرزی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ناسناوەکەی بەدەست هێناوە و ئەمساڵیش یەکێک لە پاڵێوراوانە بۆ بەدەست هێنانی ناسناوەکە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر لیۆنێل مێسی ته‌نیا یه‌كجار ه‌م خه‌ڵاته‌ی له 2015 بردۆته‌وه.
خەڵاتی گلۆب سۆکەر سالانە لە ئیمارات پێشکەش بە باشترین یاریزان، باشترین راهێنەر، باشترین ناوبژیوان، باشترین خول، باشترین یانە و هەروەها سەرکەوتووترین بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانان دەدرێت.