له رۆژئاواى كوردستان گوندێكى تايبه‌ت به ئافره‌تان كرايه‌وه
له ناوچه‌ى دهرباسييهى سه‌ر به شارۆچكه‌ى حه‌سه‌كه، گوندێكى تايبه‌ت به ئافره‌تان كرايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له ناوچه‌ى دهرباسييهى سه‌ر به شارۆچكه‌ى حه‌سه‌كه، گوندێكى تايبه‌ت به ئافره‌تان كرايه‌وه.
گونده‌كه ناوى لێنراوه "ژينوار" و تايبه‌ته به‌و ئافره‌تانه‌ى هاوسه‌ر و كه‌سوكاريان له‌ده‌ستداوه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ده‌يانه‌وێت جارێكيديكه له‌سه‌ر پێى خۆيان بوه‌ستنه‌وه و به‌رده‌وام بن.
رۆمت هه‌ڤاڵ، سه‌رپه‌رشتيارى پرۆژه‌كه رايگه‌ياند، "ئه‌و گونده ته‌نيا بۆ ئافره‌تانى كورد نييه، به‌ڵكو ئافره‌تانى پێكهاته‌كانى ديكه‌ش له خۆ ده‌گرێت".
گوتيشى: "ئه‌و گونده له 30 ماڵ پێكهاتووه و ئافره‌تانى شار و ناوچه جياجياكانى رۆژئاواى كوردستان و سوورياى له خۆ گرتووه".
روونيشيكرده‌وه، له‌و گونده‌دا ئافره‌تان فێرى درووستكردنى ده‌رمانى سرووشتى ده‌كرێن و ناوه‌ندێكى پزيشكيشى تێدا ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ى تايبه‌ت به منداڵانى تێدايه و 200 سه‌ر ئاژه‌ڵيش به‌خێوده‌كرێن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئافره‌تان خۆيان سه‌رجه‌م كاره‌كان راده‌په‌ڕێنن و هه‌موو مانگێكيش پێداويستى خۆراكى بۆ گونده‌كه دابين ده‌كرێت.
ئاشكراشيكرد، مانه‌وه‌ى پياوان له‌و گونده‌دا قه‌ده‌غه‌يه، به‌ڵام وه‌ك سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كه‌سوكاريان، پياوان ده‌توانن سه‌ردانى گونده‌كه بكه‌ن.
كردنه‌وه‌ى ئه‌و گونده هاوكات بوو له‌گه‌ڵ 25ى نۆڤێمبه‌ر، ساڵڕۆژى جيهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر