زانيارى نوێ له باره‌ى په‌يوه‌ندى نێوان لووت و درۆ ئاشكرا ده‌كرێت
چى له جه‌سته‌ى مرۆڤ رووده‌دات، كاتێك په‌نا بۆ درۆكردن ده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
له توێژينه‌وه‌يه‌كدا، كه له زانكۆى (گرانادا -غه‌رناته)ـى ئيسپانيا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه، كاتێك مرۆڤ په‌نا بۆ درۆكردن ده‌بات، پله‌ى گه‌رمى لووتى داده‌به‌زێت.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا، ژماره‌يه‌ك به‌شداربوو، داوايان لێكراوه، په‌يوه‌ندى به كهسوكاريانهوه بكه‌ن و درۆيهكيان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
له‌و توێژينه‌وه‌يه‌دا، زاناكان به ئامێرى تايبه‌ت به زانينى ئاستى گه‌رمى جه‌سته‌ى مرۆڤ، چاودێرى پله‌ى گه‌رمى ئه‌ندامانى جه‌سته‌يان كردووه و بۆيان ده‌ركه‌وتووه، كه‌سه‌كان له كاتى درۆ كردن‌دا پله‌ى گه‌رمى لوتيان 1.2 پله‌ى سه‌دى داده‌به‌زێت و هه‌ندێكجاريش ده‌گاته 1.5 پله‌ى سه‌دى.
ئيميليۆ گوميز ميلانۆ، زاناى سه‌رپه‌رشتيارى توێژينه‌وه‌كه، رايگه‌ياند، هۆكارى دابه‌زينى پله‌ى گه‌رمى لووت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌سه‌كه ده‌يه‌وێت فێڵ بكات و چالاكى مێشكى زياتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى نيوچهوانى.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه، 80% وردتر و درووستتره له ئامێرى ئاشكراكردنى درۆ، كه ئێستا له هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر