بارسێلۆنا به پێكهاته‌یه‌كی پڕ كه‌موكوڕی گه‌شتی هۆڵه‌ندا ده‌كات
ڤاڵڤێردی لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئایندهۆڤن له چامپیۆنزلیگ راگه‌یاند
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئایندهۆڤن بڵاو كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 26 نۆڤێمبه‌ری 2018، بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئایندهۆڤن بڵاو كرده‌وه.
بارسێلۆنا تاڕاده‌یه‌كی زۆر له گه‌یشتن بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ نزیك بۆته‌وه، له‌م پێناوه‌دا ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌م یارییه جیاواز له یارییه‌كانی دیكه بانگهێشتی چه‌ندان یاریزانی لاوی كردووه دیارترینیان (میراندا، ئالێنا، ریكی پیۆگ، جۆكین و چومی).
له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی پێكانه‌وه له تواناكانی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی كاریگه‌ری بێبه‌شه، دیارترینیان (لویس سوارێز، سێرجی رۆبێرتۆ، ئارسه‌ر میلۆ و رافینها).
ئایندهۆڤن له یاری چوون له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام تووشی شكستێكی قورس هات، له‌و یارییه‌دا لیۆ مێسی هاتریكی تۆمار كرد.
.jpg)