ناسا یەکەم کەشتی بۆشایگەری گەیاندە مەریخ

لەگەڵ گەیشتنی دەنگی خۆشحاڵی و پێکەنین بەرزبووەوە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/04761fd2-54f1-44ee-a920-703b920239a4/112718EFE.ism/manifest

K24- هه‌ولێر:

کەشتی بۆشاییگەری ناسا، ناسراو بە ئینسایت، دوای شەش مانگ گەشت و بڕینی 482 میلیۆن کیلۆمەتر لە مەریخ نیشتەوە.

ئینسایت یەکەمین کەشتی بۆشاییگەری ئەمەریکییە کە لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا رەوانەی مەریخ کرابێت، هەروەها یەکەمین کەشتییە کە کار لەسەر چیینەکانی ناوەوەی مەریخ دەکات.

لەگەڵ هەواڵی گەیشتنی نوێترین کەشتی بۆشاییگەریی ناسا بۆ سەر هەسارەی مەریخ هۆڵی چاودێری ناسا پڕ دەبێت لە دەنگی پێکەنین و شادیی.

ئەرکی ئنیسایت لێکۆلێنەوە لە چینەکانی ژێرەوەی زەوییە و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پشت بە سێ ئامراز دەبەستێت.

سەرەتا لەرێگەی پێوەرەکانی بوومەلەرزە ناسییەوە زانیاری لەسەر تێکڕای بوومەلەرزە لە مەریخ کۆدەکاتەوە. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زانینی پێکهاتەی چینە بەردییەکانی مەریخ.

 دواتر چاڵێکی 5 مەتری لەناو خاکی مەریخدا هەڵدەکەنێت تا پلەی گەرمی ناوی بپێوێت و ئەمەش رادەی چالاکی هەسارەکە پێشان دەدات.

 لە رێگەی شەپۆڵە رادیۆییەکانیشەوە، جوولەی هەسارەکە لەسەر تەوەرەکەی دەپێوێت کە پێشانی دەدات ناوەوەی مەریخ لەرووی پێکهاتەوە شلە یان رەقە.

یەکەم وێنەی ئینسایت لە مەریخ
یەکەم وێنەی ئینسایت لە مەریخ

سەرچاوە: Daily Mail

H.J

Fly Erbil Advertisment