ديمه‌شق: ئه‌مه‌ريكا به فۆسفۆڕى سپى بۆردومانى ههجينى كردووه
له ئاكامدا 6 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بۆردومانى ناوچه‌ى ههجينيان له ريفى دێرزوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا كرد و له ئاكامدا 6 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا.
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايگه‌ياندووه، فڕۆكه‌كانيان بۆردومانى چه‌ند ئامانجێكى كردووه، كه تايبه‌ت بوونه به چه‌كدارانى داعش.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (سانا)ى حكومه‌تى سووريا رايگه‌ياند، به هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه شه‌ش هاووڵاتى ناوچه‌كه گيانيان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌يه‌كى ديكه بريندار بوون.
هاوكات كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزيۆنى سووريا بڵاويكرده‌وه، ئه‌و شوێنه‌ى بۆردومان كراوه، بينايه‌كى حكومى بووه و داعش كردوويه‌تى به زيندان و له ئاكامى بۆردومانه‌كه‌دا شه‌ش هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه، كه له زيندانى داعشدا بوونه.
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش وه‌ك پشتيوانييه‌ك بۆ ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) بۆردومانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌كات.
حكومه‌تى سووريا رايگه‌ياندووه، فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى به چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو و به فۆسفۆڕى سپى بۆردومانى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سوورياى كردووه و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ياسا و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر