ساڵح موسلم: دانوستانەکانی ئەستانە چارەسەری پرسی کورد ناکات

جارێکی دیکە تەنیا کوردەکان لە گفتوگۆی چارەنووسی سووریا بێبەشکران

K24 – هه‌ولێر:

ساڵح موسلم، بەرپرسی پەیوەندییە  دیبلۆماسییەکانی پەیەدە تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند، لوتکەی ئەستانە تەنیا یارییەکە و ناتوانێت چارەسەری قەیرانی سووریا بکات، بەڵکو رێگە چارەی قەیرانی سووریا دانوستانەکانی ژنێڤە.

 ساڵح موسلم هیواخوازە دانووستانەکانی ژنێڤ دەستپێبکەنەوە و ئەوانیش بەشداری تێدا بکەن و کوردیش رۆڵی خۆی بگێڕێت.

دوێنێ 28/11/2018 دانوستانەکانی پرسی سووریا لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان دەستی پێکرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتای هات.

هەر یەک لە وڵاتانی رووسیا، ئێران و تورکیا بەشدار بوون، لە ناو سووریاشدا، شاندی حکومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆن بەشداربوون، تاکە هێزی دیاری سووریا کە بەشداری پێنەکرا، هێزە کوردییەکان بوون.

‌H.J