ئه‌مڕۆ ماراسۆنی بایسكلسواری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات
كوردستان24 له ئاسمان و زه‌وی رووماڵی ماڕاسۆنه‌كه ده‌كات
بۆ یه‌كه‌م جار له كوردستان و عێراق ماراسۆنێكی بایسكلسواری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت و كوردستان24یش هاوبه‌شی و سپۆنسه‌ریی میدیایی ئه‌و ماراسۆنه ده‌كات و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ماراسۆنه‌كه ده‌كات.
ماراسۆنه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30 نۆڤێمبه‌ری 2018 له هه‌ولێری پایته‌خت له كاتژمێر 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ له چوارڕیانی كورانی عه‌نكاوه ده‌ستپێده‌كات و له به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆ و قه‌ڵاتی هه‌ولێر كۆتایی دێت.
مه‌ودای ماراسۆنه‌كه سێ كیلۆمه‌تر مه‌تر ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌شداریی ماراسۆنه‌كه بكه‌ن و به‌شێك له‌و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی به‌شدارییان كردووه بایسكلیان بۆ دابینكراوه.
ماراسۆنه‌كه هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی لێخوڕینی بایسكل له باشووری كوردستان ببێته كه‌لتوور و ژینگه‌ی كوردستان له قه‌ره‌باڵغی ئۆتۆمبێل و بۆن و گاز و هه‌وای پیس پاك بكاته‌وه.