ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان به شه‌ڕ و ئاژاوه كۆتایی هات
شه‌ڕ كه‌وته یاری دێربی بادینان و یاریگه‌ی دهۆك سوتێنرا
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كه‌ركووك پێشه‌نگی ریزبه‌ندییه‌كه پته‌وتر كرد، شێروانه و هه‌ولێریش به خاڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان رازیبوون، یاری دێربی بادینانیش به شه‌ڕ و ئاژاوه كۆتایی هات.
دێربی بادینان ئاگریان له یاریگه‌ی دهۆك به‌ردا
یاری دێربی بادینان له نێوان دهۆك و زاخۆ به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له كۆتایی یارییه‌كه‌ش شه‌ڕ و ئاژاوه له نێو یاریگه روویداوه و به‌شێك له كورسییه‌كانیان شكاند و ئاگریان له به‌شێكی یاریگه‌ش به‌ردا.
دهۆك به 13 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ له خانه‌ی هه‌شته‌م جێگیر بوو.
شێروانه و هه‌ولێر خاڵه‌كانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد
له شارۆچكه‌ی كه‌لار، شێروانه و هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بوونه‌وه، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
شێروانه به كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ له خانه‌ی سێزده‌یه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر به 8 خاڵ پله‌ی نۆیه‌می گرتووه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی شوێنی خۆی له پێشه‌نگ قایمتر كرد
له یارییه‌كی دیكه‌دا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گازی باكوور روویكرده شاری كه‌ركووك، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه كۆتایی هات.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌م وه‌رزه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له هیچ شكستێك بداته‌وه به 17 خاڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور به 7 خاڵ بۆ پله‌ی ده‌یه‌م دابه‌زی.