داوایەکی هاوسەرگیریی پۆلیسی نیویۆرکی سەرقاڵ کردووە
کچەکە وتی رازیم شوت پێبکەم بەڵام کوڕەکە بێ چانس بوو
K24 – ههولێر:
پۆلیسی نیویۆرک بە دوای کەسێکدا دەگەڕێت کە ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی لە شەقامێکی شارەکە لە کاتی داخوازی هاوسەرگیریی لێ ونبووە.
پۆلیسی نیویۆرک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە، کوڕەکە داوا لە کچەکە دەکات کە شوی پێ بکات، کچەکەش رازیبووە و دەڵێت "بەڵێ"، بەڵام کوڕەکە لە دڵخۆشییان پەشۆکاوە و ئەڵقەکەی لێبەربۆتەوە، بۆ بەد بەختیش، ئەڵقەکە کەوتۆتە ناو مەنهۆڵێک.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی سی بی ئێس، سەرەتا ئەو دوو خۆشەویستە پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە تاکو ئەڵقەکەیان بۆ دەربهێننەوە، بەڵام هەوڵەکانی پۆلیس شکستی هێناوە.
دواتر دوو خۆشەویستەکە شوێنەکە جێدەهێڵن، بەڵام پۆلیس سوور دەبێت لە دەرهێنانەوەی ئەڵقەکە، دواجار پۆلیس ئەڵقەکە دەردەهێننەوە و ئێستاش داوا دەکەن خاوەنەکەی سەردانیان بکات و ئەڵقەکە بباتەوە.
WANTED for dropping his fiancée’s ring in @TimesSquareNYC!
— NYPD NEWS (@NYPDnews) December 1, 2018
She said Yes - but he was so excited that he dropped the ring in a grate. Our @NYPDSpecialops officers rescued it & would like to return it to the happy couple. Help us find them? ? call 800-577-TIPS @NYPDTIPS @NYPDMTN pic.twitter.com/tPWg8OE0MQ
H.J