مێسی له 10 یاری رابردوو گه‌وره‌ترین ریكۆردی مێژوویی تۆمار كردووه
لیۆ یه‌كه‌م یاریزانه ئه‌م كاره بكات
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئاماره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی لیۆنێل مێسی له 10 یاری رابردوو خسته‌ڕوو، به‌مه‌ش یه‌كه‌مین یاریزانه له مێژووی یانه‌كه ئه‌م كاره بكات.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته دابڕا، به‌ڵام ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌ی لیۆ رێگه‌ی له تۆماركردنی ئاماری مێژووی نه‌گرت.
لیۆ له 10 یاری رابردووی به درێسی بارسێلۆنا 11 گۆڵی كردووه، له كۆی ئه‌م 10 یارییه له 7 یاری به پیاوی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كراوه.
لیۆ له كۆی 10 یاری 5 ئاسیستی كردووه و 32 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی بۆ هاوڕێیه‌كانی ره‌خساندووه و زۆرترین تۆپی له نێو یاریگه به‌سه‌ر یاریزانه‌كانی هاویانه‌ی دابه‌ش كردووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی چوارده‌یه‌می لالیگا، بارسێلۆنا له كاتژمێر 8:30ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر، له كامپ نوو میوانداریی ڤیاریال ده‌كات.