جاكی شان دان به هه‌ڵه‌كانی ژیانیدا ده‌نێت.. ئه‌و په‌شیمانه
"له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م باوكێكی باش نه‌بووم و به‌ڕه‌قی له‌گه‌ڵی ده‌جووڵامه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
جاكی شان، ئه‌ستێره‌ی درامای چینی ورده‌كاری كاریگه‌ر له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و پاره باس ده‌كات و دان به‌و هه‌ڵه گه‌ورانه‌دا ده‌نێت، كه له‌ژیانی خۆی كردوویه‌تی.
له یاداشته‌كانی به‌ناوی "Never Grow Up" واتا "هه‌رگیز گه‌وره نابی" كه پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه بڵاو بكرێته‌وه، جاكی شان ده‌ڵێت: "من به شێوازێكی خه‌راپ ره‌فتارم له‌گه‌ڵ ئافره‌تان كردووه".
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی هونه‌ره جه‌نگییه‌كانی درامای چینی له یاداشته‌كانیدا ئاشكرای ده‌كات، "من كه‌سێكی توندوتیژ و هه‌ڵچوو بووم، هه‌روه‌ها له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م باوكێكی باش نه بووم و به‌ڕه‌قی ره‌فتارم له‌گه‌ڵیدا كردووه".
جاكی شان كه ئێستا ته‌مه‌نی 64 ساڵه ده‌ڵێت: "من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئافره‌ته له‌شفرۆشه‌كان هه‌بووه و به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه ده‌مخوارده‌وه و جاربه‌جار به مه‌ستی ئۆتۆمۆبیلم لێخووڕیوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین جار تووشی رووداوی هاتوچۆ بوومه".
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و یاداشتانه‌دا جاكی شان دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گه‌لێك خه‌راپ بووه و ره‌فتاره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری نه‌گۆڕیوه و ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ ئیلین ئینج، شاجوانی پێشووی ئاسیا ناپاكیم له‌گه‌ڵیدا كردووه".
سه‌باره‌ت به رۆڵی پاره‌ش له ژیانی جاكی شان، ئه‌و ئه‌ستێره چینییه جه‌خت ده‌كاته‌وه، "كاتێك دوای هه‌ژاری پاره دێته ناو ژیانی مرۆڤ، كه‌سه‌كان باوه‌ڕبه‌خۆبوون به‌ده‌ست ده‌هێنێت"، گوتیشی: "من زۆر حه‌زم به دانیشتن و كاتبه‌سه‌ربردن بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه ته‌نیا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 2 ملیۆن دۆلارم له‌و جۆره دانیشتنانه‌دا خه‌رج كردووه".
H.B