كوشتنه‌وه‌ی مانگایه‌ك كوژرانی 2 كه‌سی به‌دواوه بوو
400 كه‌س هێرشیانكرد
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی وڵاتی هیندستان، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنه‌وه‌ی مانگایه‌ك گوندنیشینانی ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته تووڕه ده‌كات و له توندوتیژییه‌كاندا پۆلیسێك كوژرا.
هه‌روه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌مڕۆ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا له‌و گونده كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی بولاند شه‌هری سه‌ر به ویلایه‌تی ئۆته‌ر برادیش، دانیشتوویه‌كی گونده‌كه‌ش كوژراوه.
پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه كه‌للـه‌سه‌ر و پاشماوه‌ی لاشه‌ی مانگایه‌ك له یه‌كێك له كێڵگه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 400 كه‌س له گوندنشینانی ناوچه‌كه گردبوونه‌ته‌وه و پشێوییان هێناوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه و هێزه‌كانی پۆلیس روویداوه، له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژراون، كه یه‌كێكیان پۆلیسه و ئه‌وی دیكه‌شیان گوندنشینێكی ناوچه‌كه‌یه.
زۆربه‌ی هیندۆسه‌كانی هیندستان مانگا به ئاژه‌ڵێكی پیرۆز ده‌زانن و له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته جگه له‌وه‌ی كه ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌په‌رستن، هه‌روه‌ها كوشتنه‌وه‌شی قه‌ده‌غه‌یه. پێشتریش به‌هۆی كوشتنه‌وه و خواردنی گۆشتی مانگا، هیندۆسه‌كان چه‌ندین جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر موسڵمانه‌كان.
H.B