"توركیا دەیەوێت چەندین ناوچەی سووریا داگیر بكات"
جینۆساید و گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین تاوتوێ ده‌كرێت
K24 - عاموودا
كۆڕبه‌ندێك به‌ناوی جینۆساید و گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین له شاری عاموودای رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كۆڕبه‌نده‌كه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو، ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی و سه‌ركرده‌ی یه‌په‌گه تێیدا به‌شداربوون، به‌رپرسانی یه‌په‌گەش ده‌ڵێن، ئامانجی توركیا ته‌نیا شاری عه‌فرین نییه، به‌ڵكو توركیا چاوی له كۆمه‌ڵێك شاری سووریایه.
به‌شێك له به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كەش جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و پرسه بگه‌یه‌ندرێته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
نەسرین عەبدوڵڵا، گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بە كوردستان24 راگەیاند: "لە راستیدا توركیا دەیەوێت دەربازی ناوچەكانی دیكەی سووریا ببێت، بۆیە پێویستە گەلی سووریا ئاگاداری ئەو نیازەی توركیابن و رێگە نەدەن توركیا خاكی وڵاتەكەیان داگیربكات".
ھەروەھا خالید عیسا، بەڕێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوەی سووریا دەڵێت: "لەو كۆڕبەندەدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سیاسەتمەتدار و رۆژنامەنووسانی وڵاتان، بارودۆخی عەفرین و رۆژئاوای كوردستان روونكرایەوە، بۆ ئەوەی راستیەكان بگەیەننەوە رای گشتی وڵاتەكانیان".