شەڕڤانان زیاتر لە ھەزار كەس لە دەستی داعش رزگار دەكەن
بۆ ناوچە ئارامەكان گواستراونەتەوە
K24 - ھەولێر
شەڕڤانانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) لە سنووری ھەجینی سەر بە پارێزگای دێرەزوور زیاتر لە ھەزار كەسیان لە دەست چەكدارانی داعش رزگاركرد.
بە گوێرەی ئاژانسی ھاواری نزیك لە ھەسەدە لە ھەجین شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانانای ھەسەدە و چەكدارانی داعش لە ئارادایە، شەڕڤانان لە ھەوڵدان بۆ رزگاركردنی تەواوی ناوچەكە لە دەستی داعش.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا شەڕڤانان توانیویانە ھەزار و 200 ھاووڵاتی سڤیل لە سنووری ھەجین لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكەن و بۆ ناوچە ئارامەكان بیانگوازنەوە، كە ژمارەیەكی زۆریان ژن و منداڵن.
لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانی سووریای دیموكرت (ھەسەدە) بەناوی "گهردهلوولى جزيره" لە سنووری دێرەزوور بە پشتیوانی ھاوپەیمانان دەستیپێكرد، وەك فەرماندەكانی ئەو ھێزە دەڵێن، ئامانجیان ئەوەیە داعش لە ناوچە سنوورییەكانی سووریا- عێراق لەناوببەن.