بەشیر خەلیل: كورد داوای جێبەجێكردنی دەستوور دەكات
فراكسیۆنی پارتی و عەمار حەكیم كۆبوونەوە
K24 - بەغدا
فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق و عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی سەدر كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا فراكسیۆنی پارتی جەخیكردووەتەوە كە داواكاری خەڵكی كوردستان ئەوەیە دەستوور وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.
به‌شیر خەلیل حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رباره‌ی سه‌ردانیان بۆ لای عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه تایبه‌ت به كوردستان24 راگه‌یاند، به‌شێكی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویه‌یه كه له نێوان خانه‌واده‌ی حه‌كیم و گه‌لی كورد هه‌یه.
وتیشی: "باسمان له‌وه كردووه كه داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ره‌وان و ئه‌گه‌ر ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت".