به‌هۆی شكسته‌كانی ئه‌ستانه قه‌یرانی سووریا ئاڵۆزتر ده‌بێت
ناكۆكییه‌كانی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری له سووریا خاو كردووه‌ته‌وه
K24- قامشلۆ:
له‌گه‌ڵ یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا، ئێستا دۆخی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و داهاتوویه‌كی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت و به‌شێك له لایه‌نه‌كانیش پێیان وایه چاره‌سه‌ری سیاسی به هۆی پێداگرییه‌كانی رووسیا كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت, جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه كه سووریایه‌كی فیدڕاڵ چاره‌سه‌رێكی گونجاوه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ستانه نه‌یانتوانی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ دۆخی سووریا بدۆزنه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ دامه‌زراندنی لێژنه‌یه‌كی ده‌ستووری، دۆخی سیاسی ئه‌و ڵاته گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست، كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێت چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی ئه‌و وڵاته بدۆزێته‌وه.
ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌داری كوردیش له رۆژئاوای كوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دان، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خاو ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان پێیان وایه، رووسیا و حكوومه‌تی سووریا سوورن له‌سه‌ر ئاڵۆزتركردنی دۆخه‌كه.
له‌مباره‌شه‌وه موحسن تاهیر، ئه‌ندامی ئه‌مینداریی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌و هه‌نگاوانه رازی بێت كه له‌لایه‌ن رووسیاوه نراون، له‌كاتێكدا كه دیمستۆراش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بووه، ئه‌وا به‌ره‌به‌ره لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نانه‌دا دێته ئاراوه، به‌ڵام كاتێكی زیاتری ده‌وێت تا كێشه‌ی سووریا له‌نێوان خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به پرسی كوردیش له رۆژئاوای كوردستان، چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و باوه‌ڕه‌دان، پێویسته كورد له سووریا خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی دیاریكراوی خۆی بێت و تێیدا مێژوو و كلتوورهكهیان پارێزراو بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پیاده‌كردنی سیسته‌مێكی فیدراڵ چاره‌سه‌ری هه‌ره گونجاوه بۆ قه‌یرانی ئه‌و وڵاته.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا داڤید فیلپس، لێكۆڵه‌ری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: "من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كورد له سووریا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی به‌ناوی "رۆژئاڤا"ـیان بوێت، من پێم وایه ئه‌وان مافی چاره‌ی خۆنووسین و خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان ده‌وێت، كه خۆیان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن و كۆنترۆڵی كلتووری و ئابووری ناوخۆی خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه ده‌سته‌به‌ر بكرێت، كه سووریا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو بهێڵێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرێن".
له هه‌ر قۆناغێكدا بژارده گه‌لێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سووریا پێشكه‌ش ده‌كرێن، به‌ڵام تائێستا هیچ بژارده‌یه‌ك پێشنیاز نه‌كراوه، كه بتوانێت ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م لاهیهنه ناكۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست بهێنێت.
H.B