سه‌رۆك بارزانى: رێگرتن له ده‌نگدانى مامۆستا كه‌ريم ئه‌حمه‌د زوڵمێكى گه‌وره‌يه
مامۆستا كەریم ئەحمەد خۆی ناسنامەیە بۆ هەموومان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، نيگه‌رانى و خه‌مبارى خۆى به‌رامبه‌ر به رێگريكردن له ده‌نگدانى كه‌ريم ئه‌حمه‌د، سياسهتمهدارى كورد و سكرتێرى پێشووى حزبى شيوعى ده‌ربڕى.
رۆژى 30ى ئه‌يلوول، كه‌ريم ئه‌حمه‌د له شارى كۆيه رێگرى لێكرابوو، ده‌نگ بدات، به پاساوى ئه‌وه‌ى ناوى له تۆمارى ده‌نگده‌ران سڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ كوردستان24 له راپۆرتێكدا ورده‌كارى رێگريكردنى له ده‌نگدانى كه‌ريم ئه‌حمه‌د بڵاوكرده‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆك بارزانى په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بیستنی هەواڵی ڕێگەنەدان بە دەنگدانی مامۆستا كەریم ئەحمەد زۆر دڵگرانم. جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە كە خەباتگێڕ و تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا كەریم ئەحمەد بە بیانووی تەمەن ڕێگەی لێبگیرێت كە دەنگی خۆی بدات. مامۆستا كەریم ئەحمەد خۆی ناسنامەیە بۆ هەموومان و ڕێگەنەدانی بۆ دەنگدان زوڵمێكی گەورەیە كە لە مامۆستا كەریم ئەحمەد كراوە.
مسعود بارزانی
2ـی 10ـی 2018