فه‌رمانداری گشتی یه‌په‌گه داوایه‌ك له ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌كات
سیپان حه‌مۆ: رووسه‌كان هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیایان پێخۆشه و ئه‌مه‌ریكا زوو كه‌وته خۆی

K24 - هه‌ولێر:
سیپان حه‌مۆ، فه‌رمانداری گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوتووه: "پێموایه رووسه‌كان به هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر یه‌په‌گه دڵخۆشن، دیمه‌شقیش خۆی له هه‌ڕه‌شه‌كان به دوور ده‌گرێت و هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ به‌رگریكردن له سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی نییه".
فه‌رمانداری گشتی یه‌په‌گه گوتوویه‌تی: "سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌په‌له خاڵی چاودێری دامه‌زراند له‌سه‌ر سنووری سووریا و توركیا و كاروانی سه‌ربازییان خسته گه‌ڕ".
سیپان حه‌مۆ په‌یامێك ئاراسته‌ی حكوومه‌تی سووریا ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێویسته كار بۆ پاراستنی سنووره‌كانی سووریا و خاكه‌كه‌ی بكه‌ن، ئێمه ئاماده‌ی كاری هاوبه‌شین بۆ رێگه‌گرتن له توركیا".
فه‌رمانداری گشتی یه‌په‌گه ده‌ڵێت: "توركیا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له به‌ین ببات، هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوور مۆڵداوه‌و ناو خاكی سووریا بۆمباران ده‌كات. به‌رپرسانی هه‌واڵگریی توركیا له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی كاری هاوبه‌شی سه‌ربازی بن وه‌ك ئه‌وه‌ی له عه‌فرین روویدا".
سیپان حه‌مۆ ده‌ڵێت: "ئه‌ردۆغان ده‌ڵیت سنووره‌كانی توركیا ئارام نین و وه‌ك ئه‌وه‌ی له عه‌فرین كردیان له‌ناو خاكی سووریا رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه توركیا خواستی داگیركاریی هه‌نگاو به هه‌نگاو زیاتر بووه بۆ داگیركردنی خاكی سووریا. ناوچه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و عه‌فرین و ئیدلبی داگیركرد، ئێستاش ده‌یه‌وێت ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات بببات و واقیعێكی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی بخوڵقێنێ و پاشان بیر له چاره‌سه‌ری سیاسی بكاته‌وه".