واشنتۆن هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات
"ئه‌گه‌ر له لێدانی كورد هاوكاری توركیا بكه‌ن راسته‌وخۆ ده‌تانكه‌ینه ئامانج"
K24- هه‌ولێر:
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ردوو باڵی سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سووریای كرد، كه فه‌رمان له توركیا وه‌رده‌گرن و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سووریا له لێدانی یه‌په‌گه له رۆژهه‌ڵاتی فورات هاوكاری توركیا بكات، راسته‌وخۆ ده‌یانكه‌ینه ئامانجی هێرشه‌كانمان".
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، "به‌گوێره‌ی نامه‌یه‌ك، كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاراسته‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریای كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، هه‌ر هێزێك به‌شداری له هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات بكات، راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه".
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌كه‌یاندا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، "به‌شداریكردنی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا له هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ توركیا، هێرشكردنه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و راسته‌وخۆ رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه".
له نامه‌كه‌دا له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردن له كرده سه‌ربازییه‌كانی توركیا، هۆشداری به گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دراوه و جه‌خت كرداوه‌ته‌وه، "كاتێك فیل سه‌ما ده‌كات، پێویسته خۆت له گۆڕه‌پانه‌كه دوور بخه‌یته‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ته‌نیا 3 رۆژ له‌و گوتاره‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان هاتووه، كه تێیدا رایگه‌یاندبوو، "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا توركیا ده‌ست به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات له دژی هێزه كوردییه‌كان ده‌كات"، له‌كاتێكدا ئه‌و گروپانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریاش كه هاوسۆزن له‌گه‌ڵ توركیا و فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن و پێشتریش له داگیركردنی عه‌فرین هاوكاری توركیایان كردووه، خۆیان بۆ ئه‌و كرده سه‌ربازییه له دژی كورد ئاماده ده‌كه‌ن.
H.B