"زۆینه‌ی خه‌ڵكی لیبیا ده‌یانه‌وێت كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی ببێته سه‌رۆكیان"
راپرسییه‌ك له‌وباره‌وه بڵاوكرایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی "ماندێلا لیبیا" رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ره‌نجامی راپرسییه‌كی ئاشكرا كرد كه ماوه‌ی 10 رۆژ پێیه‌وه سه‌رقاڵ بوون و تایبه‌ت بووه به پۆستی سه‌رۆكی لیبیا.
به‌گوێره‌ی ده‌ره‌نجامی راپرسییه‌كه، 91% به‌شداربووان پاڵپشتی ئه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌یفولئیسلام كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی بكرێته سه‌رۆكی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراوه‌كانی وڵات بونیادبنێتهوهو پرۆژه‌كان ته‌واو بكات.
ئه‌و پرسیاره‌ی له به‌شداربووان كراوه ئه‌وه‌یه "ئایا پاڵپشتی ئه‌ندازیار سه‌یفولئیسلام قه‌زافی ده‌كه‌یت ببێته سه‌رۆكی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌وڵه‌ت بونیاد بنێته‌وه‌و پرۆژه‌كانی لیبیا بۆ داهاتوو ته‌واو بكات؟".
به‌گوێره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان كه بزووتنه‌وه‌كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه و له راپرسییه‌كه‌دا 71065 كه‌س به‌شدارییان كردووه، 91.64%ـی به‌شداربووان له به‌رژه‌وه‌ندی سهیفولئسلام ده‌نگیان داوه و 8.36%ـی به‌شداربووانیش دژی ئه‌وه بوون بكرێته سه‌رۆكی لیبیا.