روانگه‌ى سووريا: فه‌رمانده‌كانى هه‌سه‌ده شۆك بوونه
وه‌شاندنى خه‌نجه‌ره له پشتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات

K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا فه‌رمانده باڵاكانى هه‌سه‌ده‌يان له بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
روانگه‌كه له راگه‌يه‌ندراوێكدا ئاشكرايكردووه، بڕيارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بووه‌ته شۆك بۆ فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مه‌ريكا زۆر جياواز و ناكۆكه له‌گه‌ڵ بڕيارى ناردنى كۆمه‌كى سه‌ربازى كه له 48 كاتژمێرى رابردوودا گهياندبوويه ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده.
به گوێره‌ى روانگه‌ى سووريا، بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، وه‌شاندنى خه‌نجه‌ره له پشتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: ئه‌و بڕياره له كاتێكدايه، هێزه‌كانى توركيا له سه‌ر سنوور و له سنوورى هه‌ردوو رووبار‌ى ديجله و فورات و نزيكى منبج كۆبوونه‌ته‌وه و به نيازى هێرشكردنن بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده.
باسى له‌وه‌شكردووه، گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به توركيا ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ به‌شداريكردن له‌و هێرشه توركيا ده‌يكاته سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌سه‌ده.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سيناتۆرى ئه‌مه‌ريكى، لينزى گراهام رايگه‌ياند، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا كورد ده‌خاته مهترسييهوه.
ئه‌و سيناتۆره گوتيشى: داعش له سووريا له ناو نه‌چووه.
كشانه‌وه‌ى كتوپڕى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه، پرسى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى نوێى سووريا له‌و وڵاته هاتووه‌ته به‌رباس.
هاوكات له ديمه‌شق، وهليد موعه‌ليم وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رۆژى دووشه‌ممه رايگه‌ياند، رازى نابين هيچ كيانێكى كورديى له سووريا دابمه‌زرێت.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رزى راگه‌ياند، له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌كشێنه‌وه و سووريا به‌جێده‌هێڵن.
كه‌مێك پێش ئێستاش گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ريكا، ساره ساندرز، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، ده‌ستيان به كشانه‌وه له سووريا كردووه.
ساندرز گوتى: ده‌ستمان كردووه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ نيشتمان و قۆناغێكى نوێ له هه‌ڵمه‌تى دژى داعش هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، ته‌نيا هۆكارى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا داعشه.
تره‌مپ له تويتێكدا نووسيويه‌تى: "هۆكارى سه‌ره‌كى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له ماوه‌ى سهرۆكايهتييهكهيدا شكستپێهێنانى داعشه و ئه‌و ئامانجه‌ش بهديهاتووه".
تره‌مپ ئه‌وه‌شى نووسيوه: "له سووريا ئێمه شكستمان به داعش هێناوه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش بوو هێزه‌كانمان له سووريا مابوونه‌وه".
ئه‌م تويتهى تره‌مپ دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكاوه بڵاويكرده‌وه، پرسى كشانه‌وه‌ى يه‌كجارى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌و به‌رپرسانه باسيان له‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى كۆتايهاتنى هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا دژى داعش، ئه‌مه‌ريكا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى له سووريا ده‌كێشێته‌وه.
پێشتر وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، جيم ماتيس و گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا باسيان له‌وه ده‌كرد، بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ له سووريا ده‌مێننه‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه، توركيا ئاماده‌كارى بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كات كۆتايهێنان به ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردييه‌كان.
سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له‌و ناوچانه بڵاوبوونه‌ته‌وه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) دان.
ئه‌مه‌ريكا له ماوه‌ى رابردوودا پشتيوانى و كۆمه‌كى سه‌ربازى پێشكه‌ش به هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه كردووه له به‌رامبه‌ر شهڕكردنيان دژى رێكخراوى داعش.
ئ.ر