گاریس به‌یل دوای هاتریكه مێژووییه‌كه‌ی چی گوت؟
به‌یل پێش مێسی كه‌وته‌وه و یه‌ك هه‌نگاوی ماوه ریكۆردی كریستیانۆش بشكێنێت
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به هاتریكێكی گاریس به‌یل شكستی به كاشیمای ژاپۆنی هێنا و بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك گه‌یشته فایناڵی جامی جیهانی یانه‌كان، له‌مباره‌یه‌وه به‌یل رایگه‌یاند كه به ئازاره‌وه یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19 دێسێمبه‌ری 2018، له قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی یانه‌كان، كاشیمای ژاپۆنی پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئاسیا رووبه‌ڕووی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا بووه‌وه، له‌و یارییه‌دا گاریس به‌یل هاتریكی تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له مۆندیالی یانه‌كان گه‌یانده 6 گۆڵ وپێش مێسی و سوارێز كه‌وته‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان 5 گۆڵیان هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ بگه‌یه‌نێته 7 گۆڵ.
گاریس به‌یل له دوای یارییه‌كه‌ی به میدیاكانی راگه‌یاند كه زیاتر به سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی دڵخۆشبووه، نه‌ك به هاتریكه‌كه‌ی، به‌یل ده‌شڵێت: دڵخۆشم كه یارمه‌تی تیپه‌كه‌م بۆ گه‌یشتن به فایناڵی مۆندیالی یانه‌كان داوه.
ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه گوتیشی: نایشارمه‌وه له‌و یارییه‌دا له قاچه‌كانم هه‌ستم به ئازار كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڵم كردووه و یانه‌كه‌م گه‌یاندۆته فایناڵ و له ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره نزیكم كردۆته‌وه ئازاره‌كه‌م له‌بیرچۆته‌وه.
گاریس به‌یل ئه‌م وه‌رزه هه‌شته‌م گۆڵی به درێسی ریال مه‌درید له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان تۆمار كردووه و بووه دووه‌مین یاریزان له مێژووی ریال مه‌درید هاتریك له جامی جیهانی یانه‌كان تۆمار بكات، له دوای كریستیانۆ و مێسی، به‌یل بووه سێیه‌مین یاریزانه له مێژووی مۆندیالی یانه‌كان له 3 پاڵه‌وانێتی جیاواز گۆڵ تۆمار ده‌كات.
