شەمخانی: ئەمەریكا خەون بە رووخانی ئێرانەوە دەبینێت
"ھەر پیلانێكی ئەمریكا دژ بە ئێران شكست پێدەھێنین"
K24 - ھەولێر
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، ئەمەریكا بە گوشار خستنە سەر ئێران ھەوڵ بۆ ھەڵوەشاندنەوەی كۆماری ئیسلامی لە ناوخۆی وڵاتدا دەدات و خەون بە رووخانی ئێرانەوە دەبینیت.
ئەو گوتانەی شەمخانی لە میانی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی یادی كۆچی دوایی وەزیری پێشووتری ئێران ھات و ئەوەشی خستەروو، ھەر پیلانێكی ئەمەریكا دژ بە وڵاتەكەمان شكست پێدەھێنین.
شەمخانی دەشڵێت، ئامانجی ئەمەریكا لە گەمارۆكانی بۆ سەر ئێران، لەبەریەك ھەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتە لە ناوخۆی ئێراندایە و دەیەوێ لە رێگەی خەڵكەوە ھەوڵ بۆ رووخانی كۆماری ئیسلامی ئێران بدات.
ئاماژە بەوەش دەكات، ھێزەكانی ئێران ئامادەی بەرپەرچدانەوەی ھەر ھەڕەشەیەكن و ھەوڵەكانی ترامپ و ئیدارەكەی دژ بە ئێران پووچەڵ دەكەنەوە.