پاریس سانجێرمان ئه‌م كاره‌ی بارسێلۆنا به سه‌خیف و نه‌فره‌ت و دزی ناوده‌بات
پاریس سانجێرمان داوا له فیفا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بكات
ئه‌نتێرۆ هێنریكی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر بارسێلۆنا و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه به‌نهێنی و به‌دزی هه‌ولی رازیكردنی ئه‌دریان رابیۆیان داوه.
ئه‌دریان رابیۆ ناوه‌راستكاری پاریس سانجێرمان بڕیاری یه‌كجاره‌كی داوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یانه‌كه‌ی بڕوات و به‌گوێره‌ی پێشبینی زۆرینه‌ی میدیاكان ئه‌م یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
ئانتێرۆ هینریكی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی نه‌فره‌تی هه‌وڵی سه‌خیفانه‌یان بۆ رازیكردنی ئه‌دریان رابیۆ داوه، ده‌شڵێت: ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه بكه‌ن ئێمه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
هێنریكی ده‌شڵێت: ئێمه ده‌زانین بارسێلۆنا گرێبه‌ستی پێشكه‌شی ئه‌دریان رابیۆ كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادار بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و لێیان خۆش نابین.
به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی سانجێرمان گوتیشی: بارسێلۆنا له رێزی چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه گه‌وره‌یه كه ڕێز له بڕیاره‌كانی فیفا ناگرن، بۆیه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ باكرێت و ناكرێت به‌م شێوه‌یه بێرێزی به به‌رامبه‌ره‌كانیان بكه‌ن.
هێنریكی گوتی: به هه‌موو میدیاكانی راده‌گه‌یه‌نم كه ناكرێت بارسێلۆنا له ماوه‌ی 24 كاتژمێر یاریزانێكی گه‌وره‌ی سانجێرمان رازی بكات، بۆیه ئه‌م شته به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین.
.jpg)